گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەکەکە داوایەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات

2021.02.12 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە داوایەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات

 ناس کورد-

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی باشوری کوردستان (هەرێمی کوردستان) دەکات هەستنەسەر پێ و بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکیا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەکەکە دڵنیایی دەدات، کە گەریلا گورزی قورس لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدات و گارە بۆ سوپای فاشیستی تورک و نۆکەرەکانیان دەبێتە گۆڕستان، داواش لە گەلی باشور دەکات، هاوشێوەی ئەو بەرخۆدانەی دژی داگیرکردنی زاپ و هەفتانین نیشانیاندا، بۆ گارەش ڕاپەڕن.

 

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە (هەینی 12ی شوباتی 2021) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی گارە لە بادینان، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پیلانگێڕان لە 22مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتدا، بە هێرش کردنەسەر گارە دەیانەوێت هەرێمەکە داگیر بکەن."

 

پەکەکە جەختی کردووەتەوە، "دووژمنان قەت سەرناکەون و هاوشێوەی هێرشی سەر هەرێمی  زاپ لە 2008 و هێرش بۆسەر هەفتانین لە 2020دا چۆن گەریلاکان بەر بەرخۆدانی و قارەمانی سەرکەوتن، ئەوا لە گارەش گورزی قورس بەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەوێت و تێکدەشکێندرێن."

 

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە گەلی باشووری کوردستان و بە تایبەتی خەڵکی ئامێدی دەکات، کە هاوشێوەی ئەوەی چۆن لەدژی هێرش بۆ سەر زاپ و هەفتانین بەرخۆدانیان کرد، لەدژی هێرش بۆ سەر گارەش هەستنەسەر پێ و بەرخۆدانیی بکەن، دڵنیاییش دەدات” گارە بۆ سوپای فاشیستی تورک و نۆکەرەکانیان دەبێتە گۆڕستان”.