گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەڵامێك لە لیستەكەی مالیكییەوە بۆ مەسرور بارزانی: ئێمەش داهاتی پارێزگاكانی خۆمان نادەین بە كوردستان

2021.02.12 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێك لە لیستەكەی مالیكییەوە بۆ مەسرور بارزانی: ئێمەش داهاتی پارێزگاكانی خۆمان نادەین بە كوردستان

ناس کورد-  

پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا، مەسنور بعێجی داوایكرد بەزۆرینە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بدرێت وەك یاسای قەرز و جەخت دەكاتەوە "لێدوانەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی رادەستنەكردنی نەوت خواستی هەرێم بۆ پابەندنەبوون دەردەخات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

مەنسور بعێجی لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ (12 شوباتی 2021) كە وێنەی  "ناس كورد" وێنەی لا هەیە، دەڵێت: پشكی هەریمی كوردستان كێشەی ئەزەلی یاسای بودجەیە هەموو ساڵێك و هیچ چارەسەرێكیشی نییە بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێمی كوردستانەوە بەوەی لەسەریەتی، بۆیە ناكرێت لەبەر ئەوە بودجە دوابخرێت و دەبێت بەزۆرینە بخرێتە دەنگدانەوە، ئەمەش تاقە چارەسەرە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

لەوەڵامی لێدوانەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت "ئێمەش كە نوێنەری پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشورین، ئامادەنین داهاتی پارێزگاكانمان بدەینە حكومەتی هەرێمی كوردستان".

 

بعێجی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرس دەكات لەوەی ڕوودەدات بەهۆی "دەستی دەستیكردن لە رادەستكردنی داهاتەكانی وەك پارێزگاكانیتر"، هەروەها چارەسەریش بەوە دیاری دەكات وەك یاسای قەرز بەبێ هەرێم بودجە تێپەڕێنن.

 

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی حیزبەكەی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (12 شوباتی 2021) دەڵێت "لایه‌نه‌ شیعه‌كان یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و پشكی هه‌رێم، به‌ڵام هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه‌".  

  

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی كرده‌وه‌ تا ئێستا‌ "یه‌ك ده‌ق هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا دانراوه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌و ده‌قه‌ ڕازی نین و هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه‌".  

  

بەگوێرەی لێدوان و بەیاننامە فەرمییەكان، كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا ته‌واو بووه‌ و ته‌نیا بابه‌تی پشكی هه‌رێم و هەندێك خشتە ماون و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بە بارێكدا یەكلایی بكرێنەوە.