ناس کورد-
ئەندامیکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەبێت و تائێستاش پشکی هەرێم یەکلایی نەکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 12ی شوباتی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "بارودۆخی دەنگدان و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ئیجابییە و لەدوای کۆبوونەوە بەردەوامەکانی زیاتر لە مانگێکی لیژنەی دارایی ڕێککەوتن لەسەر زۆرێک لە مادەکان کراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەی کە تاوەکو ئێستا یەکلای نەبووەتەوە، تەنها پشکی هەرێمی کوردستان و چەند خشتەیەکە."
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و لە ڕۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە پڕۆژەکە لە پەرلەمانی عێراق بخرێتەوە دەنگدانەوە.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی حیزبەكەی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (12 شوباتی 2021) دەڵێت "لایه‌نه شیعه‌كان یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر بابه‌تی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و پشكی هه‌رێم، به‌ڵام هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی كرده‌وه تا ئێستا "یه‌ك ده‌ق هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقه كه له پڕۆژه‌یاساكه‌دا دانراوه، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌كان به‌و ده‌قه ڕازی نین و هیچ پێشنیارێكیشیان بۆ لیژنه‌ی دارایی نه‌هێناوه".
بەگوێرەی لێدوان و بەیاننامە فەرمییەكان، كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا ته‌واو بووه و ته‌نیا بابه‌تی پشكی هه‌رێم و هەندێك خشتە ماون و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بە بارێكدا یەكلایی بكرێنەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ده‌ڵێت، "تا ئێستا دیار نییه كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی ڕۆژی شه‌ممه كۆبوونەوە دەكات".