ناس کورد-
سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەسەر قسەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەربارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆژنامەوانوس لە هەولێر و دهۆک ڕایگەیاند، ئەوانەنەک سیخوڕ نین، بەڵکو سەرجەمیان لەسەر دەربڕینی ڕای ئازاد دەستگیرکراون، دەشڵێت لەناو ئەوانەدا کەسانێک هەن کەلەسەر ئیمۆجی و کۆمێنت و لایک دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون ڕۆژنامەنووس و چالاکوان نین، بەڵکو بەشێک لەوانە سیخوڕن لەبەرگی ڕۆژنامەنووسیدا یان چەکدارن و هەوڵی تەقاندنەوەی بینا و شوێنە بیانیەکانیان داوە."
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، " ئه‌و کەسانەی لە سنوری بادینان دەستگیرکراون هه‌ندێكیان ده‌زانم له‌سه‌ر ئیمۆجی گیراون ئیمۆجی ئه‌و ڕه‌سمه‌یه كه داده‌نرێت یان پێكه‌نیینه یان گریانه، ڕه‌سمێكی زه‌رده یان شینه یان سووره، هه‌یه له‌سه‌ر لایكێك گیراوه ئه‌وانه له‌سنوری بادینان به‌تایبه‌تی و ئینجا هه‌ولێریش، كه‌سێك هه‌یه گیراوه لەبەرئەوەی گۆرانیه‌كی له‌سه‌ر په‌رله‌مان وتووه، بابه‌تێكی وتووه ده‌ستگیركراوه."
کاروان ئەنوەر جەختی کردەوە، "ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانەی کە لەئێستادا لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون لەسەر دەربڕینی بۆچوونی ئازادە، ئه‌گه‌ر ئیمۆجی بڵاوبكرێته‌وه و كۆمێنت بنوسی، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكرێت ده‌بێت بانگی بكرێت به‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی كاربكرێت و غه‌رامه‌یه‌كی ماددی بكرێت 300 هه‌زار هه‌تا ملیۆنێك دینار، چونكه ده‌ستگیركردن له‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه كه‌واته كاره‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه."
سکرتێری لقی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان باسی لەوەکرد، " وشه‌ی سیخور وشه‌یه‌كی زۆر قورس و گرانه، ئه‌گه‌رحساب بكرێت یاسا هه‌یه، به‌ڵێ یاسامان هه‌یه، یاسایه‌كی باشمان هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت كه قسه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سێك ده‌كات له‌م یاسایه‌وه سه‌رچاوه بگرێت كه ڕۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێت و ده‌ستی به‌سه‌رداناگیرێت كه‌واته له‌سه‌ر ڕۆژنامه نییه ئێستا فه‌یسبووك هه‌یه و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه كه‌واته حسابی ڕۆژنامه‌نووسی بۆ ده‌كرێت."
ڕاشیگەیاند، " تۆمه‌تبار بێتاوانه هه‌تا دادگا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وكاته ده‌بێت به‌تاوانبار، چونكه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاسا مرۆڤایه‌تیه‌كانن كه‌هه‌موو كه‌سێك حكومی به‌سه‌ردا ده‌درێت ئێمه خاوه‌نی یاساین له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هه‌رشتێك له‌سه‌ر وشه له‌سه‌ر ئازادی له‌سه‌ر كاری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه هه‌بێت، به‌دوو یاسا ده‌بێت سزا بدرێت یان یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی یان یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، له‌م دوو یاسایه به‌ده‌ر ده‌توانرێت ئه‌وه ناوبنرێت لادان له‌كاری یاسایی، ده‌توانرێت ئه‌وه ناوبنرێت ڕه‌فتارێكی نامرۆڤانه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به‌یاسا كارنه‌كرا بێگومان لادانه له‌یاسا ئێمه یاسامان هه‌یه ئه‌گه‌ر یاسامان نه‌بووایه ده‌مانووت ئه‌مه دارستانه و هه‌ركه‌سێك بۆخۆی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "من وه‌كو سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی من دیاریكراوه، زۆر نیگه‌رانم و زۆریش ده‌ترسم كه ئازادی ورده ورده به‌رته‌سك بكرێته‌وه و قۆرخ بكرێت و بكرێت به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر وشه خه‌ڵك بگیرێت، به‌ڵام بۆچوونی سه‌ندیكا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانرێت له‌نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان بپرسرێت، دووه‌م ئایا ئازادی به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌م هه‌ناسه‌یه بڕوات من ده‌ڵێم جارێكی تر مه‌ترسی هه‌یه، ئازادی كه‌خۆمان ده‌ستمان پێكرد ئێمه خۆمان هه‌شتا ساڵ ژێر ده‌سته‌بووین ئێستا كه ئازادبووین ناكرێت ئێمه خۆمان ئازادی به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه."