گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆکوشتن

’’خوێندکارێکی پۆلی 12 کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ’’

2021.02.12 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
’’خوێندکارێکی پۆلی 12 کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ’’

 ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵی پۆلی 12ی ئامادەی لە کۆیە خۆی خنکاند و کەسوکارەکەشی دەڵێن، نەخۆشی دەروونی هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە (هەینی 12ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە کوڕێکی لەدایکبووی ساڵی 2002 کە خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بووە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا."

 

وتیشی، باوکی کوڕەکە وتویەتی، "بەیانی کاتێک هەستام بۆ نوێژی بەیانی بینیم کوڕەکەم خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە."

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی، کوڕەکەیان باری دەروونی باش نەبووە و نەخۆشی دەروونی هەبووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی تەرمەکە لە پزیشکی داد تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.