ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە قەزای شەقڵاوە كپۆلیسێل له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه به‌هۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ به‌چه‌قۆ كوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر (پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە لە پەیجی پۆلیسی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند، " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە قەزای شەقڵاوە ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوو تیم پێكهێندرا، یەکیکیان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌كه، ئەوی دیكه‌ش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ن."
وتیشی، "شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دو كه‌سدا بوه كه هاوڕێی یه‌كتربوون و چه‌قۆی تێدا به‌كارهێندراوه، به‌ڵام یه‌كێكیان به‌ناوی لاڤان فازڵ کە ته‌مه‌نی 35 ساڵ بووە و پیشه‌ی پۆلیسه، برینداربووه و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه."
ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا توانرا بكوژه‌كه ده‌ستگیربكرێت كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 406 ده‌ستبه‌سه‌ره".