گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’موفتى عێراق’’ پەنا بۆ بەرپرسێكی ئێرانی دەبات لەبارەی گیراوەكانی وڵات

2021.02.11 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’موفتى عێراق’’ پەنا بۆ بەرپرسێكی ئێرانی دەبات لەبارەی گیراوەكانی وڵات

ناس کورد-

 

مەهدی سومەیدعی كە خۆی بەموفتی كۆماری عێراق دەناسێنێت ڕایگەیاند، لە دیداردا لەگەڵ سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران داوایكردووە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق بەكاربهێنێت بۆ باشتركردنی بارودۆخی گیراوەكانی وڵات و دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی سومەیدعی (پێنج شەممە 11ى شوباتى 2021)  لە هەژمارى خۆى بەناوى "موفتى عێراق شێخ دکتۆر مەهدى سەمیدەعى" بڵاویکردوەتەوە، چاوى بە وەفدى ئێرانى بە سەرۆکایەتى "ئیبراهیم ڕەئیسى" سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران کەوتووە و تێیدا داوایان کردووە پشتگیرى گەلى عێراق بکەن.

 

هەروەها داوایکردووە لە ڕێگەى ئەو پەیوەندییە بەهێزەى لەگەڵ حکومەتى عێراق و دادوەریى عێڕاق هەیانە، لێبوردنى گشتى بۆ گیراوەکان دەربکرێت لەگەڵ پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى بۆ جیاوازیکردن لەنێوان دەستگیر کراو و بەندکراوە بێتاوان و زوڵم لێکراوەکان لەگەڵ داعشە بکوژەکان.

 

سومەیدەعى جەختیلەوەشکردوەتەوە، دادپەروەرانە نییە کە بێتاوانەکان لە گرتوخانەکاندا بن و داعشەکانیش خۆش بژین و پۆستیان هەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، هەروەها داواى پشتگیرى ئیسلامى و مرۆیییان کردوە لە بابەتى ئەوانەى بێسەروشوێنن، ئەوەش بۆ دڵنیاکردنەوەى کەسوکاریان و دڵخۆشکردنى خێزانە عێڕاقیەکان، کە بەدەست فیتنە و کاریگەریەکانى جەنگ و ناکۆکیە سیاسیەکانەوە دەناڵێنن.