گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەدات

2021.02.11 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەدات

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم  لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەر چوار بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵی کۆبووەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021) چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەر چوار بەڕێوەبەرایەتییەكەی سەربە حكومەتی فیدراڵی كۆبووەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، " بە هەموو توانامانەوە هەوڵدەدەین كێشەكانتان بەزوترین كات چارەسەر بكەین و كاری لە پێشینەشمان چارەسەركردنی موچەكانتان دەبێت."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی بەدەنگەوە هاتنی بریكاری وەزارەتی ناخۆیانكرد لە پای ئەو خەمخۆرییەی بۆیان، ڕاشیانگەیاند لەڕابڕدووش توانیویەتی گرفتەكانیان بۆ چارەسەربكات ."