گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پوچەڵکردنەوەى ژمارەیەکى زۆر هەوڵى خۆکوژى راگەیاند

2021.02.11 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پوچەڵکردنەوەى ژمارەیەکى زۆر هەوڵى خۆکوژى راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکرای دەکات، لەماوەى ڕابردودا ژمارەیەکى زۆر هەوڵى تیرۆرستى خۆکوژیان وەستاندووە و پوچەڵیان کردووەتەوە،  لە داهاتووشدا بەهەمان شێوە دەوەستێنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان (پێنج شەممە 11ى شوباتى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێڕاقییەى وتووە، سەرجەم پرۆسە ئەمنیەکان کە بەڕێوەچوون و بەڕێوەدەچن پرۆسەى تایبەتن و بە هەوڵى هەواڵگرین و سەرکردایەتیەکە کاریان لەسەر دەکات.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، کارى تایبەت و زانیارى زۆر ورد و مەترسیدار دژى ڕێکخراوى داعش هەن، پرۆسەکانى ڕاوەدونان و بەئامانجگرتنى ئامانجەکان زۆر وردن و بەهۆى ئەوەشەوە ژمارەیەکى زۆر کردەوەى تیرۆریستى خۆکوژى وەستێنراون و لە داهاتوشدا دەوەستێنرێن.

 

خەفاجى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختیلەوەکردوەتەوە، سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان کارى گەورەى بۆ پاراستنى زیارەتى ئیمام مەهدى ئەنجامدا و زنجیرەیەک پرۆسەى سەربازى و هەواڵگرى لە چەندین کەرت ئەنجامدا.