گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەوێنە؛ بەهۆی ’’ئابڕوچونێکی گەندەڵی’’ موفتییەک دەستگیرکرا

2021.02.11 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بەهۆی ’’ئابڕوچونێکی گەندەڵی’’ موفتییەک دەستگیرکرا

 ناس کورد-

بەهۆی ئابوڕوچونێکی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پارەی کۆکراوە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو، موفتی وڵاتی قیرغیزستان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا، بەڵام لایەنگرانی داوای ئازادکردنی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی "ڕادیۆی لیبرتی" کە (پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021) بڵاویکردووەتەوە، " مەکساتیبەک حاجی تۆکتۆمۆشێف، موفتی وڵاتی قیرغیزستان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا، ئەوەش بە تۆمەتی، بەهەدەردانی پارەی کۆکراوەی حەجی ساڵی داهاتوو و خراپ بەکارهێنانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆکتۆمۆشێف گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە دەستی هەبێت لە خراپ بەکارهێنانی دوو ملیۆن دۆلار کە لەلایەن بەخشەرانەوە بۆ حەج کۆکراوەتەوە."

 

ڕۆژی (چوارشەممە 10ی شوباتی 2021) دوای ئەو مشتومڕە، تۆکتۆمۆشێف، وەک سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی وڵات دەستی لەکارکێشایەوە.

 

ڕادیۆی لیبرتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیس ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەشی دەستگیرکردووە بە گومانی خراپ بەکارهێنانی ئەو دەرماڵانەی کە لەلایەن بەخشەرانەوە کۆکراوەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ژمێریارە لە کاتی هەوڵدان بۆ بەرتیلدان بە کارمەندێکی ئاسایش دەستگیرکراوە.

 

ئەوەش هاتووە، دەیان لایەنگری ئەو موفتیە لەبەردەم لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی دەکەن.