گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’شوێنى دیلەکان بەئامانج گیرا’’..زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە

2021.02.11 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’شوێنى دیلەکان بەئامانج گیرا’’..زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لەکۆنسەى سەرۆکایەتى (کەجەکە) رایگەیاند، بۆردومانەکانى تورکیا بۆ سەر گارە بەردەوامە و کەمپێک کە دیلەکانی شەڕی لێ رادەگیران بۆردومانکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ( 11ى شوباتى 2021) بەناس کوردى ڕاگەیاند "لە ناو ئەو شوێنانەی کە بۆردمانکراون کەمپێک هەیە کە دیلەکانی شەڕی لێی رادەگیران و  دواتر زانیاری سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەم بۆردمانە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد،  سوپاى تورکیا تەنیا دانیناوە بە کوژرانى دوو ئەفسەردا، لەکاتێکدا ژمارەى کوژراوەکان زۆر لەوە زیاترە و بەمنزیکانەش زانیارى زیاتر ئاشکرا دەکەن.

 

پێشتریش میدیاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بڵاویان کردەوە، لەناوچەى سیانێى گارە شەڕى قورس بەچڕى لەنێوان گەریلاکانى پەکەکە و سوپاى تورکیادا بەردەوامە و گەریلاکانى پەکەکەش توانیویانە لەچەند ناوچەیەک پاشەکشە بە هیلیکۆپتەرى کوبراى تورکیا بکەن.  

    

بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) (11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەبەرەبەیانى ئەمڕۆەوە تا ئێستا شەڕى چڕ بە بەشدارى هیلیکۆپتەرى کوبرا و فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لەدژى گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان بۆ سەر ناوچەى گارە کە پەکەکە بەهەرێمى  پاراستنى میدیا ناوى دەبات بەردەوامە.  

  

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، میدیاکانى تورکیا دانیان بەوەدا ناوە کوژراو و برینداریان لەو شەڕەدا هەیە کە لەناو ئەوانەدا بەرپرسێکى باڵاى سەربازى تێدایە بەناوى هارون تورهان و سەربازێکى تر کوژراوە و چەند بریندارێکى تریش هەیە.  

  

هەر بەپێى میدیاکانى پەکەکە، شەڕەکە زیاتر کەوتووەتە ناوچەى سیانێیى گارە و بەقورسى و چڕى بەردەوامە و گەریلاکانى پەکەکەش توانیوویانە پاشەکشە بەهیلیکۆپتەرى کوبراى تورکیا بکەن بەڵام دابەزینى سەرباز لەسەر چیاى گارە لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە بەردەوامە.  

  

بەرەبەیانى دوێنێ (چوارشەممە) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.