ناس کورد-
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، خەرجییەكانی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو زۆر زۆر بەرزە و ئێستا توانای ئەوەیان هەیە چاوخشاندنەوە و پێداچوونەوە بە گرێبەستەكان و كەمكردنەوەی تێچوونەكانی بەرهەمهێنانی نەوت بكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (11ی شوباتی 2021) لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، دۆسێی نەوت و غاز بە یەكێك لەو بوارانە دادەنرێت كە پڕۆسەی چاكسازی دەیگرێتەوە، لە ئێستادا تێچوون و خەرجییەكانی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو زۆر زۆر بەرزە، ئەم تێچوونە بەرزە و ئەو شێوازەی بەرهەمهێنانی نەوتیش پەیوەستە بە سروشتی جیولۆجی و پرۆسەی دەرهێنان و ناردنە دەرەوە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
باسی لەوەشکرد، ئێستا توانای ئەوەمان هەیە چاوخشاندنەوە و پێداچوونەوە بەگرێبەستەكان و كەمكردنەوەی تێچوونەكانی بەرهەمهێنانی نەوت بكەین، هەڵبەتە بوونی دكتۆر كەمال ئەتروشی بە وەزیری سامانە سروشتییەكان كە لە پەرلەمان متمانەی پێ درا، وەكو كەسایەتییەكی شارەزا رۆڵی باشی لە پرۆسەی چاكسازیی لەدۆسێی نەوت و غاز دەبێت.
ئاشکراشیکرد، یەكەمین ستراتیژیەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ئDستادا كەمكردنەوەی تێچوون و خەرجییەكانی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتە.