گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاژانسێكی ئەمەریكی نەخشەی بەفربارینی لە شارەكانی كوردستان دیاری كرد

2021.02.11 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسێكی ئەمەریكی نەخشەی بەفربارینی لە شارەكانی كوردستان دیاری كرد

ناس كورد- 

نەخشەیەکى تایبەتمەندى ئەمەریکى، پێشبینى بەفربارین لەچەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان بۆ ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەى نەخشەى (GFS)ى ئەمەریکى تایبەت بەکەشوهەوا، پێشبینى بەفربارین لەچەند ناوچەیەکى بەرفراوانى شارەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێت لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوودا  لەوانە شارى سلێمانى و دهۆک.

 

هەر بەپێى پێشبینیەکانى ئەو نەخشەیە، ئەگەرى ئەوە هەیە دابارینى بەفرەکە ناوچەکانى هەولێر و کەرکوک و باکور و باکورى خۆرئاواى نەینەوا و خۆرئاواى ئەنبار و باکورى خۆرهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدینیش بگرێتەوە.

 

هاوکات بەپێى نەخشەى کەشناسى چەند وڵاتێک لەچەند ڕۆژى داهاتوودا گۆڕانکارییەک لەپلەکانى گەرمادا ڕوودەدات کە ناوچەکانى عێراق و شام و سعودیە و ئێران و زۆربەى وڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دەگرێتەوە و بەهۆى کاریگەرى چەند تەنێکى هەواى گەرمەوە پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە پێدەچێت 10 پلە لەئاستى سروشتى زیاد ببێت و پلەى گەرمى بگاتە 35 پلەى سیلیزى.