گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماوەی ساڵێكدا

دەستپاكی عێراق: 82 فەرمانی گرتن بۆ وەزیر و پلە تایبەتەكان دەركراوە

2021.02.11 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
دەستپاكی عێراق: 82 فەرمانی گرتن بۆ وەزیر و پلە تایبەتەكان دەركراوە

ناس كورد_

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند لەماوەی ساڵی رابردوودا لێكۆڵینەوەكانی گەیشتووەتە دەركردنی هەشت فرمانی گرتن بۆ وەزیرەكان و 133 فرمانیتر بۆ بۆ 74 پلە تایبەت كە بەشێكیان بەرێوەبەرە گشتییەكانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەیەكی دەستەكە ئەمڕۆ (11 شوباتی 2021) كە تایبەتە بە ئامارەكانی 2020 ئەوە دخاتەڕوو لە ماوەی ساڵێكدا (6546) فرمانی گرتنیان لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركردووە لەو ژمارەیەش (4760) فرمانیان جێبەجێكراوە.

دەستەكە ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو تۆمەتبارانەی بەر یاسای لێبوردنی گشتی كەوتوون، 218 كەسن لە 140 كەیسی یاسایی، بڕی ئەو پارەیەشی گێڕاویانەتەوە بەپێی یاساكە بۆ دەوڵەت ملیارێك و 967 ملیۆن دیناری عێراقییە.