ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکات و رایگەیاند "ئەگەر ڤایرۆسەکە ببێتەوە بەمەترسی ناچار دەبین جارێکی دیکە دەوامی قوتابخانەکان ڕابگرین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (11ی شوباتی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ (دەنگى ئەمەریکا) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند "ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێتەوە به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش ناچارین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین هەروەک وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش ئاگاداری ئه‌وه‌شیدا له‌حاڵه‌تێك "ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته" ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كوردستاندا گه‌شه بسه‌نێت و ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی قوتابیه‌كان و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان، ئێمه ئه‌وكاته ناچار ده‌بین هه‌نگاوی تر بنێین كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه ناچار ده‌بین جارێکی دیکە ده‌وام ڕابگرین".
لەبارەی تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەمساڵ و قەرەبوکردنەوەی ئەو ماوەیەی خوێندن تێیدا ڕاگیرابوو، د.سەیوان عەلی وتی "ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونیسێف دانیشتووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردون مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌مساڵ وه‌رزی یه‌كه‌ممان هه‌تا 1ی 6 دەبێت و دوای ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش یاخود له 20ی 6ی 2021 پشووه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن كه‌پشووی هاوینه‌یه، هەروەها له یەکی 9ی 2021 وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌تا مانگی 11، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 11ش تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له یەکی 12ی 2021 وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵێكی تر ده‌ستپێده‌كات ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه یونسكۆ داویه‌تی".
وتیشی "ئه‌گه‌ر لەو وادەیەی دیاریکراوە پرۆگرامی خوێندن به‌ته‌واوی ته‌واو نه‌بێت لە 85% - 90% ده‌خوێنرێت كه ساڵی پار مه‌نهه‌جمان 71% - 75% ته‌واو كردبوو، وه ساڵه‌كه به‌چاكیش ته‌واو كرا‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره".
لەسەر بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە "ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكان و بۆ قه‌زاكانیش كه‌په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌توانن یه‌ك پۆل دابخه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر ەگشتیه‌كان ده‌توانن قوتابخانه‌یه‌ك دابخه‌ن وه‌زاره‌تیش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه‌سه‌رتاسه‌ری ده‌وام ڕابگرێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بزانیین ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ژیانی خوێندكاران و مامۆستایان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بەڵام لەسەر دەنگۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی هه‌تا ئه‌م ساته هیچ شتێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌دڵناییه‌وه ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و له ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌كۆڵینه‌وه".