ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 145 هەزار و 950 دینار لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 146 هەزار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ئەو نرخانەى (11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" لە کۆمپانیای (شاخی کەڵەکن) بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان وەرى گرتووە، نرخی دراوەکان بەمجۆرە مامەڵەى پێوە دەکرێت:
100 $ = 145.950 دینار
100 یۆرۆ = 121$
100 پاوەن = 136 $
100 $ = 730/690 لیرەی تورکی
100 $ = 2.465.000 تمەن نەقدی