گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى گرانبوونی نرخی بەنزین ڕونکردنەوە دەدرێت

2021.02.11 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى گرانبوونی نرخی بەنزین ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باس لەهۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین دەکات و ڕایگەیاند "ئەگەر بەراوردی بکەین بە گرانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار نرخی بەنزین بەڕێژەیەکی کەم زیادی کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی (11ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی "بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەکانی جیهان، جگە لەوەش پێشتر لەلایەن ئێرانەوە بڕێکی زۆر سوتەمەنی دەهاتە هەرێمی کوردستان بەڵام لە ئێستادا بڕەکەی کەمبووەتەوە و حکومەتی ئێران تاڕادەیەک دەستکراوە بووە بۆ ناردنی سوتەمەنی بۆ وڵاتانی دیکە.

 

باسی لەوەشکرد، نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە دینار دەفرۆشرێت بەڵام بازرگانان بە دۆلار بەنزینەکە دەکڕن ئەوەش بووەتە هۆکاری گرانبوونی نرخەکەی بەرێژەی 20%، ئەگەر بەراوردی بکەی بەگرانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار بەڕێژەیەکی کەمترە، ئەوەش بە هەوڵی خۆمان بووە کە نەهێڵین نرخەی تا ئاستێکی بەرز لەسەر شۆفێران گران بکرێت.

 

سەبارەت بە گرانتربوونی نرخی بەنزین لەداهاتوودا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رونیکردەوە "پەیوەستە بە پەتای کۆرۆنا ئەگەر دۆخی تەندروستی و مەترسییەکانی کۆرۆنا کەمتر ببێتەوە خواست لەسەر بەنزین زیاد دەکات، ئەوە کاریگەی دەبێت لەسەر نرخەکان بەڵام چاوەڕوان دەکەین و ئێمە هیوادارین نرخەکەی لەوە زیاتر نەکات".

 

بەهمەن قادر جەختی لەوەشکردەوە ئەو بەنزینەی لە هەرێمی کوردستانە بەشێکی کەمی بەرهەمی ناوخۆیە و زۆربەی لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکرێت.

 

لە ماوەی دوو مانگدا بەگشتی نرخی بەنزین 100 دینار زیادیکردووەو لە ڕۆژی چوارشەممەوە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە 500 دینارەوە بۆ 550 دینار بەرز بووەتەوەو نرخی یەک لیتر بەنزینی محسەنیش 600 دینارە، نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر 650 دینارە و ئەو نرخەش بەپێی بەنزینخانەکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت.