گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

میدیاى پەکەکە زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە ئاشکرا دەکات ’شەڕ بەچڕى بەردەوامە’ 

2021.02.11 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى پەکەکە زانیارى نوێ لەبارەى شەڕى گارە ئاشکرا دەکات ’شەڕ بەچڕى بەردەوامە’ 

ناس كورد- 

میدیاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بڵاویان کردەوە، لەناوچەى سیانێى گارە شەڕى قورس بەچڕى لەنێوان گەریلاکانى پەکەکە و سوپاى تورکیادا بەردەوامە و گەریلاکانى پەکەکەش توانیویانە لەچەند ناوچەیەک پاشەکشە بە هیلیکۆپتەرى کوبراى تورکیا بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) (11ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەبەرەبەیانى ئەمڕۆەوە تا ئێستا شەڕى چڕ بە بەشدارى هیلیکۆپتەرى کوبرا و فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لەدژى گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان بۆ سەر ناوچەى گارە کە پەکەکە بەناوچەکانى هەرێمى میدیا ناوى دەبات، بەردەوامە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، میدیاکانى تورکیا دانیان بەوەدا ناوە کوژراو و برینداریان لەو شەڕەدا هەیە کە لەناو ئەوانەدا بەرپرسێکى باڵاى سەربازى تێدایە بەناوى هارون تورهان و سەربازێکى تر کوژراوە و چەند بریندارێکى تریش هەیە.

 

هەر بەپێى میدیاکانى پەکەکە، شەڕەکە زیاتر کەوتووەتە ناوچەى سیانێیى گارە و بەقورسى و چڕى بەردەوامە و گەریلاکانى پەکەکەش توانیوویانە پاشەکشە بەهیلیکۆپتەرى کوبراى تورکیا بکەن بەڵام دابەزینى سەرباز لەسەر چیاى گارە لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە بەردەوامە.

 

بەرەبەیانى دوێنێ (چوارشەممە) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.