لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەپاش 45 كۆبوونەوە و 500 كاتژمێر كاركردن و 300 میوانداریكردن رایگەیاند "بەشێوەیەكی هونەری و پیشەیی باسی پەیوەندی ناوەند و هەرێممان كردووە، دوور لە ڕەهەندی سیاسی".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات لەپاش 45 كۆبوونەوە و 500 كاتژمێر كاركردن و 300 میوانداریكردن "بەشێوەیەكی هونەری و پیشەیی باسی پەیوەندی ناوەند و هەرێممان كردووە، دوور لە ڕەهەندی سیاسی".
هەروەها دەڵێت "كورتهێنانی بودجەمان كەم كردووەتەوە بۆ 19% و یەدەگی دراوی نەختینەییمان پاراستووە".
جەخت لەوەش دەكاتەوە "مافی گەلی عێراقمان بەشێوەیەكی دادگەرانە مسۆگەر كردووە كە جێگەی ڕزامەندی بێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی دایەوە لە بارەی گرێبەستە نەوتییەکان و ژمارە و ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو لەکوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ( 10ی شوباتی 2021 ) حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە کە لەنوسراوی ژمارە 1821 ی لیژنەی دارایی پەرلەماندا هاتووە لە 26 ی کانوونی دوومی 2021 بەم جۆرەی خوارەوە :
یەکەم- سەرەتا سەبارەت بەو ئامادەباشیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکاندا، حەزدەکەین ئەوە بخەینەڕوو، کە حکومەتی هەرێم هەر لەئێستاوە دەستیکردووە بەپێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکانی و کەناڵەکانی دانوستانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت وەک بەشێک لەبەرنامەی چاکسازی لەکەرتی نەوت دەست پێکردووە.
دووەم - حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە تەواوی هەناردەی نەوت ڕادەست بکات، بەمەرجێک حکومەتی فیدراڵ خۆی پەیوەست بکات بە هەموو پابەندە نەوتییەکانەوە، وەک تێچوونی بەرهەمهێنان ،گواستنەوە، عەمبارکردن و ئەو قەرزانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی نەوتەوە .
سێیەم - سەبارەت بەکارەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و وردبینی داتاکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگری ناکات لە ئەنجامدانی هەموو وردبینییەکانی داتاکانی بەپێی ئەو میکانیزمەی کە لە ماددەی 34، بڕگەی دووەم، بڕگەی ب لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019دا هاتووە.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لەمیانەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند، گفتوگۆکانی کۆتایی لەسەر بودجەى 2021 دەکەونە هەفتەی داهاتوو، هێشتا ماددەی یانزە یەکلانەبۆتەوە و لەبەردەم چەند پێشنیارێکدایە.
ئاماژەى بەوەشدا، زۆرینەیان لە چوارچێوەی ئەو دەقە دەخولێنەوە کە 250 هەزار بەرمیل نەوت یاخود داهاتەکەی لە هەرێم داوا دەکات، تەنها دارشتنەکان جیاوازن، بە درێژایی 45 رۆژ کۆبونەوە ڕێگەمان نەداوە هیچ بڕگەیەکی نادەستوری دژی هەرێم لە ڕەشنوسی یاسای بودجەدا دابنرێت.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردوەتەوە، چەندین برگەیان لە بەرژەوەندی هەرێم و لە چوارچێوەی مافە دەستوریەکاندا جێگە کردۆتەوە، هەر کەس لێدوانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم ببیستێ و ببینێ دەزانێ جدی نین لە ڕێکەوتن و پابەند بون.
باسى لەوەشکردووە، ئەو گروپەی داکۆکی لە سیاسەتی هەڵەی نەوتی هەرێم دەکەن خەمی گیرفانی خۆیانە نەک هەرێمی کوردستان، هەندێکیان ئامادەن هەموو هەرێم بکەنە قوربانی نەوت و نەوتیشیان تەنها بۆ بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەى خۆیان دەوێت.