گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ دەنگدان بە بودجەى عێراق مەرجى داشکاندنى بەهاى دۆلار دەخرێتە بەر باس 

2021.02.10 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ دەنگدان بە بودجەى عێراق مەرجى داشکاندنى بەهاى دۆلار دەخرێتە بەر باس 

ناس کورد- 

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەک موزایدەیەکی سیاسی چەند لایەنێکی ناو پەرلەمان دەنگدانیان بە بودجە پەیوەستکردووە بە مەرجی گۆرینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بۆ 130 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەلی سەعدون، ئەندامی فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لەپەرلەمانی عێراق ( 10ی شوباتی 2021) لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە  ڕایگەیاند "وەک موزایدەیەکی سیاسی چەند لایەنێکی ناو پەرلەمان دەنگدانیان بە بودجەى 2021 پەیوەستکردووە بە مەرجی گۆڕینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بۆ 130 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، ئەو موزایەدە سیاسیانە زیان بە وڵات و بەخەڵکیش دەگەیەنێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت نرخی دیناری بەرانبەر بە دۆلار بەهەرەمەکی کەم نەکردووە، بەڵکو پێش هاویشتنی ئەو هەنگاوە پرس و ڕاوێژی بە سەرۆکی کوتلەکان کردووە، بۆیە لە ئێستادا پێم سەیرە ئەو لایەنانە بانگەشەی گۆڕینی نرخی دینار لەم کاتەدا دەکەن".

 

لێدوانی پەرلەمانتارەکەی سائیرون لەکاتێکدایە کە پێشتر شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند "نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار  لە بودجەی 2021 دەستکاری ناکرێت، سیاسەتی دارایی وڵاتیش لەسەر ئەو نرخە لە پرۆژە یاساکەدا کێشراوە".

 

وتیشی "دارایی پەرلەمان بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە کاریان کردووە لە هەموارکردنەوە و چەسپاندنی هەندێک لە بڕگەکانی ناو بودجە، ڕێژەی گۆڕینی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار لە دەسەڵاتی حکومەتدایە و بڕوامان بەوە نییە کە نیازی گۆڕینی هەبێت".