گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانى؛ وردەکاریى گڕگرتنى بەنزینخانەى نەورۆز

2021.02.10 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ وردەکاریى گڕگرتنى بەنزینخانەى نەورۆز

ناس کورد-

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان توانیویەتی ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە پێش چەند کاتژمێرێک لەبەنزینخانەی نەورۆز لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەوتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەمید دیار، بەڕێوەڕی بەرگریی شارستانیی سلێمانی (10ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە بوونی ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەی نەورۆز لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەیەکی کەمدا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لێکوڵێنەوەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا بەردەوامە، چونکە تائێستا نەزانراوە هۆکاری ئاگرکەوتنەکە چی بووە.

 

بەڕێوەبەڕی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.