ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی دایەوە لە بارەی گرێبەستە نەوتییەکان و ژمارە و ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو لەکوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ( 10ی شوباتی 2021 ) حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە کە لەنوسراوی ژمارە 1821 ی لیژنەی دارایی پەرلەماندا هاتووە لە 26 ی کانوونی دوومی 2021 بەم جۆرەی خوارەوە :
یەکەم- سەرەتا سەبارەت بەو ئامادەباشیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکاندا، حەزدەکەین ئەوە بخەینەڕوو، کە حکومەتی هەرێم هەر لەئێستاوە دەستیکردووە بەپێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکانی و کەناڵەکانی دانوستانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت وەک بەشێک لەبەرنامەی چاکسازی لەکەرتی نەوت دەست پێکردووە.
دووەم - حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە تەواوی هەناردەی نەوت ڕادەست بکات، بەمەرجێک حکومەتی فیدراڵ خۆی پەیوەست بکات بە هەموو پابەندە نەوتییەکانەوە، وەک تێچوونی بەرهەمهێنان ،گواستنەوە، عەمبارکردن و ئەو قەرزانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی نەوتەوە .
سێیەم - سەبارەت بەکارەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و وردبینی داتاکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە رێگری ناکات لە ئەنجامدانی هەموو وردبینییەکانی داتاکانی بەپێی ئەو میکانیزمەی کە لە ماددەی 34، بڕگەی دووەم، بڕگەی ب لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019دا هاتووە.