گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاری شەڕەکەی ناو بازاڕی سلێمانی لەزارى پۆلیسەوە 

2021.02.10 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری شەڕەکەی ناو بازاڕی سلێمانی لەزارى پۆلیسەوە 

ناس کورد-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وردەکاری شەڕەکەی بازاری دارەسوتاوەکەى شاری سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو دوو کەسەی برینداربوون بەهۆی کلکە دەمانچەوە بووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (10ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی سێ کەس بووەتە دەمەقاڵێیان و بەهۆیەوە یەکێکیان بە کلکە دەمانچە هێرشدەکاتە سەر دوو کەس و لە دوای بریندارکردنیان هەڵهاتووە.

 

وتیشی "ئەو دوو کەسەی برینداربوون بەهۆی کلکە دەمانچەوە بووە و برینەکەیان سوکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە".

 

پێشتر پەیامنێری "ناس کورد" لەشوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، شەڕەکە لەناو فڕۆشگایەکی خواردەمەنی ڕوویداوە لەنێوان خاوەنی شوێنەکە و کەسێکی تر، دواتر شەڕەکە گەورە بووە و چەک و چەقۆی تێدا بەکارهێنراوە.  

 

لەبارەی ژمارەی بریندارەکانیش، سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی (122) بە ناس کوردی وت، "تا ئیستا دوو کەس بەهۆی شەڕەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینەکانیان سوکە".  

 

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لە بازاڕەکە شەڕە تەقە بووەو بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون و لە ئێستادا هێزەکانمان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن".