ناس كورد
هەیسەم ئەلجبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هیچ نەماوە بۆ گفتوگۆ لە ڕەشنوسی بودجەی 2021 جگە لە چەند خشتەیەك و بەشە بودجەی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەیسەم ئەلجبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند هیچ نەماوە بۆ گفتوگۆ لە ڕەشنوسی بودجەی 2021 جگە لە چەند خشتەیەك و بەشە بودجەی هەرێم.
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ حکومەتى عێراق بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گونجاو.
حکومەتى هەرێمى کوردستان (10ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار ڕێرەوی گفتوگۆكانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی شایستە داراییەكانی ھەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو. باسی لەوە كرد كە تا ئێستا چەند پێشنیارێک ئاڵوگۆڕکراون بەڵام ھێشتا لە پڕۆژە یاساكە جێگیر نەكراون .
ئاماژەی بەوەشدا كە ھەموو داتا و زانیارییەكان لەبارەی داھات و خەرجییەكان بە شێوەیەكی شەفاف خراونەتەڕوو لە دانوستاندنەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و بەتایبەت لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، ئامادەییشمان نیشانداوە بۆ رێككەوتن لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان. ھەروەھا گوتی: گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گونجاو.