گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکارى هەڵهاتنى تۆمەتبارێک لە نەینەوا و دەستگیرکردنى لە کەرکوک

2021.02.10 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى هەڵهاتنى تۆمەتبارێک لە نەینەوا و دەستگیرکردنى لە کەرکوک

ناس کورد- 

دەزگاى هەواڵگرى سەربازى عێراقى بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لە پارێزگاى نەینەوا هەڵات، تۆمەتباریکى تیرۆر لە پارێزگاى کەرکوک دەستگیر کرا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاژانسى هەواڵگرى سەربازى (چوارشەممە، 10ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوە کرد، بەهەوڵى هەواڵگرى و بەدواداچونى بەردەوام، مەفرەزەکانى هەواڵگرى سەربازى سەر بە فیرقەى (8) و بە هاریکارى لەگەڵ مەفرەزەکانى فەوجى هەواڵگرى توانرا تۆمەتبارێکى تیرۆر دەستگیر بکرێت.

 

ئەوەش هاتوە، تۆمەتبارەکە لە پارێزگاى نەینەوا هەڵاتبوو بەڵام لە کەرکوک دەستیگر کرا، ئەوەش دواى دانانى بۆسەیەک لە بازگەى K1.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، تۆمەتبار کە لە ناوچەى تەلەعفەر لە نەینەوا نیشتەجێ بوو، بەپێى مادەى 4ى تیرۆر یەکێکە لە داواکراوەکان لەلایەن دادگاوە.