گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میتی تورکیا ڕفاندنی بەرپرسێکی پەکەکەی ڕاگەیاند

2021.02.10 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
میتی تورکیا ڕفاندنی بەرپرسێکی پەکەکەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئیبراهیم پاریم ناوسراو بە "لاشار"یان لە شنگالەوە ڕفاندووە و گەیەنراوەتە ئەنقەرە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، ناوبراو بەرپرسی لۆجستیکی پەکەکە-یەپەگەیە لە شنگال.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاژانسی هەواڵیی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی میت کە لە ئەنقەرە و بە ھاوبەشی ئاسایشی ئەنقەرە ئەنجام دراوە؛ ئیبراھیم پاریم ساڵی 2014 بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیری بۆ کۆبانی کردووە لە شاری وان.

 

دەشڵێت، ساڵی 2015 بووە بە کادری پەکەکە و دواتریش بووە بە بەرپرسی لۆجستی پەکەکە لە شنگال.

me_ga.php?id=2546