گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى مشتومڕەکانى لەبارەى رێژەى لێبڕینى موچە یەکلاکردەوە

2021.02.10 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى مشتومڕەکانى لەبارەى رێژەى لێبڕینى موچە یەکلاکردەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانى رایگەیاند، لەسەر بنەماى ئەو داهاتەى لەبەردەستیانە موچەى فەرمانبەران 30 رۆژ جارێک دابەشدەکرێت و هیچ رێژەیەکى دیاریکراو بۆ لێبڕین دیارینەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕى ئەو داهاتەى لەبەردەستمانە ئەوە دیاریدەکات کە چۆن موچە دابەشدەکرێت، بەهیچ شێوەیەک باسى رێژەى لێبڕینى موچەمان نەکردووە، وتومانە بەپێی بودجەى بەردەست موچە دابەش دەکەین".

 

وتیشى "ئەگەر لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن، ئەوکات بەرچاومان روون دەبێتەوە کە چى داهاتێکمان لەبەردەستە بۆ دابەشکردنى موچە".

 

مەسرور بارزانى هیواى خواست بتوانن 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکەن.