گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى رادەستکردنى دۆسیەى نەوتى بەبەغدا رەتکردەوە

2021.02.10 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى رادەستکردنى دۆسیەى نەوتى بەبەغدا رەتکردەوە

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، داواى رادەستکردنى کۆى دۆسیەى نەوتى هەرێم بەبەغدا نادەستورییە و پێی رازى نابن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى "داواکارییەکانى ئێمە ئەوەیە کە پێویستە بودجە لەسەر بنەماى دەستور بێت و شەفاف بێت شایستە داراییەکانى هەرێم خەرج بکرێت".

 

وتیشى "ئەوەى ئێمە داکۆکى لەسەر دەکەین رێککەوتنى هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدایە کە لە رەشنوسى بودجەدا جێگیرکراوە، بە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت یان بەهاکەى لەگەڵ نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان".

 

مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، ئەوان رازى نین بە رادەستکردنى دۆسیەى نەوتى هەرێم، چونکە داواکارى لەو شێوەیە نادەستورییە و "جائیز نییە"، هەرێمى کوردستان دەستبەرداریی ئەو مافە دەستورییەى نابێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە، هێشتا نائومێد نەبوون بۆ ئەوەى لەگەڵ بەغدا بگەنە چارەسەر، "بەڵام بەهەر بیانویەک بیانەوێت چارەسەرى نادەستورى بسەپێنن، ئێمە ناچینە ژێر بارى".

 

مەسرور بارزانى ئەوەشى خستەڕوو، کەشوهەوای هەڵبژاردن لەپێشە کە کاریگەرى خستووەتە سەر دانوستانەکان و پێویستیان بە کۆدەنگى هەیە بۆ جێگیرکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم لە بودجە.