ناس کورد-
وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزیان لە چیاى گارە لە باکورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک دابەزاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کاتژمێر دووى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکیان دەستپێکردووە و هێزیان لەسەر چیاى گارە جێگیرکردووە.
جەختیشیکردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەمەبەستى پاراستنى سنورەکانى تورکیایە.
هاوکات میدیاکانى پەکەکە بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پەکەکە وەڵامی ئۆپراسیۆنەکەى تورکیایان داوەتەوە و شەڕێکی قورس دەستیپێکردووە.
چیاى گارە 50 کیلۆمەتر لە دهۆکەو دوورە و دوو هەزار و 150 مەتر لە ئاستى رووى دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر سۆلاڤ و بامەڕنێ.