گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ فەرمانگە لە دەڤەری ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد

2021.02.10 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
سێ فەرمانگە لە دەڤەری ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد

ناس کورد-

بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان، کارمەندان و فەرمانبەران سێ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە دەڤەری ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی، کارمەندانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە ڕانیە، هێرۆ و پشدەر دەرگای فەرمانگەکانیان داخستووە و بایکۆتی دەوامیان کردووە.

 

وتیشی، ئەو کارمەندانە ئامادە نین هیچ لێدوانێک بۆ میدیاکان بدەن و تەنها دەڵێن بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتیان کردووە.

 

پێشتر ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەم مانگە موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان هاوشێوەی وەزارەتەکانی تر بە لێبڕینی 21% دابەشبکات کە "ئەوە تاوانێکی ترە هاوشێوەی تاوانەکانی تر کە بەرامبەر بە فەرمانبەران دەکرێت".

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە لێبرین لە موچەی فەرمانبەرە فیدڕاڵییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رایگەیاند، دەبێت فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵیەکان بخەنەوە سەر حکومەتی عێراق و کێشەی زیادەی فەرمانبەران چارەسەربکرێت.