گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى عێراق؟

خامنەیی ئامادەیە زیندانیانی عێراقی ئازاد بکات بەڵام بە مەرجێک

2021.02.10 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی ئامادەیە زیندانیانی عێراقی ئازاد بکات بەڵام بە مەرجێک

ناس کورد-

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئێران ڕایدەگەیەنێت، عەلى خامنەیى، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕازى بووە لێبوردنى گشتى بۆ زیندانیە عێراقیەکان لە ئێراندا دەربکات بەو مەرجەى عێراقیش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەمیانەى لێدوانێکیدا کە"ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئیبراهیم ڕەیسى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئێران ( 10ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، خامنەى لەسەر لێبوردنى تایبەت لەزیندانی کراوە عێراقییەکان لەئێران ڕەزامەندى نیشانداوە بەڵام بە چەند مەرجێکى پێویست.

 

ڕەیسى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، مەرجى ئێرانیش بۆ ئەو کارە بەهەمان شێوە عێراقیش لێبوردن بۆ زیندانیە ئێرانیەکان لەعێراقدا دەربکات و بەپێى یاسا لەدەسەڵاتى سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیراندایە و چاودێرى ئەو پرسەش بەشێوەیەکى تایبەتى دەکەن تا دەگەنە جێبەجێکردنى ڕێکەوتنێک.

 

هەر لەسەر ئەو پرسە و لە ڕاگەیەنراوێکدا فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، سەرۆکى ئەنجومەن لەگەڵ ئەنجومەنى باڵاى دادوەریدا تاوتوێ پرسى دەرکردنى لێبوردنێکى تایبەتى کردووە لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی هەردوولا.

 

باسى لەوەش کردووە، هەردوولا گەیشتونەتە یاداشتێکى لێکتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕکردن و دەرکردنى لێبوردنى تایبەت بۆ ژمارەیەک لە زیندانیەکانى هەردوو وڵات و دروستکردنى لیژنەیەکى تایبەتمەندیش بۆ ئەو مەبەستە.

 

بەپێى وتەى بەرپرسان، جگە لە ئازادکردنی بەشێک لە زیندانیان، ڕێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕکردنى ژمارەیەک لە سزادراوانیش دەگرێتەوە بە مەبەستى تەواوکردنى ئەو وادەیەى کە پێویستە لە زینداندا بمێننەوە.