ناس کورد-
عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتی حیکمە پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دووپاتکردەوە بەڵام بەو مەرجەی "ئەو چاودێرییە سنوورداربێت و کاریگەی نەکاتە سەر سەروەری عێراق."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەممار حەکیم کە هاوکات سەرۆکى ھاوپەیمانی عێراقیون ئەمرۆ سێشەممە (9ی شوباتی 2021) پێشوازیی لە جینین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی ڕاگهیهنراوی كۆبوونهوهكه کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، ھەردوولا لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، ھەروەھا ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان و ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لە عێراق ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان، کردووە.
عەممار حەکیم ڕایگەیاندووە، "ھەڵبژاردنی داھاتوو چارەنوسسازە لە مێژووی عێراقدا" و ئاماژهی بهوهشكردووه کە ھەڵبژاردنی داھاتوو ئامانج نییە بەڵکو ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی.
حەکیم لەوبارەیەوە باسی لە ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتی ھێزە سیاسییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە ھەڵبژاردنەکانەوە وەک ھەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵیی و رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، كردووه.
سەرکردەی ھاوپەیمانی عێراقیون پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دووپاتکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەو چاودێرییە سنوورداربێت و کاریگەی نەکاتە سەر سەروەری عێراق.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.