گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاری

ئەو شەوەى جگەرخوێن ’’بەهۆی نەبوونی شیرەوە’’ برایە نەخۆشخانەی پێنجوێن

2021.02.09 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو شەوەى جگەرخوێن ’’بەهۆی نەبوونی شیرەوە’’ برایە نەخۆشخانەی پێنجوێن

ناس کورد-

هەرچەندە خێزانی جگەرخوێنی تەمەن حەوت ساڵان ڕاهاتوون لەگەڵ نەخۆش شەلەل دەماغی کوڕەکەیان، بەڵام بردنی ئەمجارەیان بۆ نەخۆشخانە جیاواز بوو، پزیشکەکان وتیان بەهۆی نەمانی شیرەوە خوێنی دابەزیوە، ئاخر دایک و باوکی توانایان نەبووە شیر بۆ منداڵەکەیان بکڕن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

حەنان وەلی عەباس باوکی جگەرخوێن، ئەو منداڵەی نەخۆشی شەلەل دەماغی هەیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ "ناس کورد" (9ی شوباتی 2021) باسی لە ژیانی خۆی و خێزانەکەی کرد و وتی، "شەوی یەک شەممە بەهۆی ئەوەی پارەم نەبوو بیدەمە شیر بۆ جگەرخوێن کە شەلەل دەماغی هەیە خوێنی کەمی کرد و بەوەش بردمانە نەخۆشخانە و خوێنیان تێکردەوە، کاتێک ژیانی خۆمم بۆ پزیشکەکە باس کرد ئەو هاوکاری کردم و قوتویەک شیری پێدا."

 

وتیشی، "ئێمە خەڵکی کۆبانێین، لەدوای تێکچوونی دۆخی شارەکەمان ڕوومان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئێستادا لە پێنجوێن لە خانوویەکی کرێ نیشتەجێم و مانگانە 130 هەزار دەدەمە کرێ خانوو، پیشەم کریکارییە و ئەوەش هەفتانە ئەگەر ڕۆژێک کارم دەستکەوێت".

 

باسی لەوەشکرد، چوار منداڵم هەیە و گەورەکەیان تەمەنی هەشت ساڵە،  جگەرخوێن کە منداڵی دووەمە و شەلەل دەماغی هەیە و تەمەنی حەوت ساڵە، کچەکەشم چوار ساڵە و منداڵێکی دیکەشم هەیە تەمەنی دوو ساڵە."

وتیشی، جگەرخوێن شیری "پیدیاشۆر" دەخوات کە زۆر گرانە، "ئێمەش توانای کڕینمان نییە، مەگەر ئەوەى ڕێکخراوێک یان خێرخوازێک هاوکاریمان بکات."

me_ga.php?id=2533me_ga.php?id=2534