گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی پشکی هەرێم

بەشیر حەداد داوای ’’دادپەروەری و نێوەندگیری’’ لە لیژنەی دارایی دەکات

2021.02.09 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد داوای ’’دادپەروەری و نێوەندگیری’’ لە لیژنەی دارایی دەکات

ناس كورد-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،بڵاویکردەوە، بەشیر حەداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کردووە کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەکە لەمەڕ یاسای بودجەی 2021.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بە گوێرەی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشیر حەداد جەختی کردووەتەوە کە "پێویستە یاسای بودجە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابڕێژرێت بەسەر تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و بەیەک چاویش سەیری تەواوی پارێزگاکانی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بکرێت و بە پێی ڕێژەی دانیشتووان و شایستەی دەستوری پشکەکان دابەش بکرێن."

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیشی کردەوە کە "ھەر بژاردەیەک سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2021دا دابنرێت، دەبێت دەستوری بێت و قبوڵ ناکرێت ھیچ بژاردەیەکی دیکە دیاری بکرێت کە لە مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە."

 

بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەداوە کە پێویستە لیژنەی دارایی کارێک بکات کە پڕۆژەیاسای بودجە بە ھەماھەنگی و تەوافوقی نیشتمانی تێپەڕێت نەک بەشێوەی زۆرینە و کەمینە، چونکە پێویستە پەرلەمان رۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت و ھاوکاری حکوومەت بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو کۆمەڵگە و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان نەک خۆی ببێتە بەشێک لە کێشە و کێشە بۆ حکومەت دروست بکات.

me_ga.php?id=2529

بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەداوە کە پێویستە کارەکان بەشێوەیەک بەڕێوەبچن کە بودجەی ساڵی 2021 ببێتە ھەوێنی لێکنزیکبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەلایەک و نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و پێوستە ئەو بەرەوپێشڤەچوونانەی ھەرێم بە ھەند وەرگیرێن و لیژنەی دارایی پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵیش ھەنگاو بھاوێژێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و جاوەڕوانیش دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەو پرۆژە یاسایە لە لیژنەی دارایی تەواو بێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدراوە کە بەشیر خەلیل حەداد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەو لیژنەی لاوەکییەی کردووە کە لەنێو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دروستکراوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ لیژنەی دارایی.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی لیژنەکە، ماجیدە تەمیمی تێیدا بەشدار بوو، بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ئەو راپۆرتەی ئامادە دەکرێت ھەموو داتا و زانیارییەکانی ھەرێمی کوردستانی تێدا بێت و ئاماژە بەو ھاتنە پێشەی ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم و فیدراڵ بکرێت کە لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانیان ھەبووە.

me_ga.php?id=2530

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشنیازی کردووە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە ئەو لیژنەیە کارەکانی بەردەوام بێت وەکو نێوەندگیرێک لە نێوان ھەولێر و بەغدا.