ناس کورد-
بە تۆمەتی ساختەکردن، دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتو لە گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە هەواڵەکانی گەرمیان دەدات لە لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو دو بەرپرسە دەرکردوە کە وەک شایەت لە کەیسێکدا داواکراون کە ھەفتەی پێشوو بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی لەسەر ڕاگیرا بوو.
ناس کورد پەیوەندی بە ساماڵ عەبدولڕەحمانەوە کرد بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابێت و ڕایگەیاند، "ئاگام لە هیچ نییە و نەچووم بۆ هیچ شایەتیدانێک."
ڕادیۆی دەنگ لە زاری سەرچاوەکەوە ئاشکراشی کردووە کە "دادگای لێکۆڵینەوە وەکو شایەت داوای ئامادەبوونی لە بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم و وتەبێژی دەروازەی پەروێزخانی کردبوو لەو دۆسیەیەی کە بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوبەری گومرکی گەرمیانی تێدا تۆمەتبار بوون، بەڵام ئەو دوو بەرپرسە ئامادەی دادگا نەبوون، بۆیە دادوەریش بە مادەی 194ی گومرک ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون."
ڕۆژی 24ی کانونی دووەمی 2021، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هەریەک لە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە تۆمەتی تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هەردوو بەرپرسەکە دوای ئەوەی بە تۆمەتی کاری ساختەکاری و داخڵکردنی باری قاچاخ فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، خۆیان چوونەتە بەردەم دادوەر و بە فەرمانی دادوەر راگیران.
لەلایەکی ترەوە، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەی دەستپاکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردبوو (3ی شوباتی 2021) ئاماژەى بەوەکردبوو، ئه‌و كه‌یسه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له كه‌لار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تێدایه له‌سه‌روو 40 بۆ 45 كه‌س ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دادوه‌ر بانگییان ده‌كات.
وتیشى، "له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی تۆمه‌تباران پێم وایه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو ببێت، خەمڵاندنی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ بڕى ئەو پارەیەى دیارنەماوە كه له‌نێوان 15 بۆ 20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌واو نه‌بێت ڕه‌نگه حه‌جمی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كلایی نه‌بێته‌وه."
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ڕوونیکردەوە کە "پرسەکە ساختەكردنی پسوڵه‌ی ئیخراجی گومرگی پێده‌وترێت كه به دوو كۆپی ده‌كرێت، یه‌كێكیان پاره فەرمیەکەیە كه وه‌رده‌گیرێت له‌و كه‌سه ده‌یدرێتێ، به‌ڵام پسوڵه‌ی دووه‌م به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌و پاره‌یه تۆمارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی داخلی داهاتی گشتی بكرێته‌وه".
سەبارەت بە تێوەگلانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدۆسیەی ساختەکردنی ئەو پسوڵانە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، "ئه‌و یه‌كێكه له‌وان واته ئه‌م یه‌كێكه له كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر، پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره نه به كه‌سێك و نه به دوو كه‌س و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت، ئه‌وه هه‌م لهمهودایهكی كاتی زۆردا كراوه و هه‌میش له ژماره‌ی به‌شداربووان".
"من نازانم ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چۆنه به‌ڵام له ئیفاداتی تۆمه‌تباره‌كانی تردا هاتووه كه‌یه‌كێكه له‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش دادوه‌ری ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ركردنی بۆ ده‌ركردووه له‌به‌رئه‌وه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌تۆمه‌تی "ئیختلاس" ەوە هه‌یه، واته دزینی موڵكی گشتی، له‌به‌رئه‌وه دادوه‌ر ناتوانێت به كهفالهتیش ئازادیان بكات هه‌تا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو نه‌بێت."
بەوتەى ئەحمەد ئەنوەر، "هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه دهستوبردێك بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كه له كاتێكی زووتر ته‌واو بێت ئینجا بڕیاری كۆتایی بۆ دادوه‌ره، دادوه‌ر ئه‌گه‌ر بینی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی پێویستن بۆئه‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی دادگایی كردنه چونكه خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه له‌و بابه‌ته‌دا".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی لەهەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە لەسەر ئەو کەیسە دەستوەردان و فشار لەدەستەکەیان و دادگا کرابێت و وتى، "ئه‌م كه‌یسه هیچ ده‌ستێوه‌ردانی تێدانه‌بووه له‌گه‌ڵ دادوه‌ر له‌سه‌ر خه‌ت بووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان، وه هیچ فشارێك نه‌بووه تائێستا به‌شێكی زۆر له‌وانه كهداواكراون چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا."