گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی پەرلەمان: توشبوونی ڕۆژانەی کۆرۆنا دەگاتە پێنج هەزار

2021.02.09 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی پەرلەمان: توشبوونی ڕۆژانەی کۆرۆنا دەگاتە پێنج هەزار

ناس کورد-

لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەوەى ئاماری ڕۆژانەی کۆرۆنا بگاتە پێنج هەزار توشبوو ئەگەر پابەندنەبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جواد موسەوی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (9ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین بەهۆی پێشێلکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا زیاتر بەرزبێتەوە".

 

وتیشی، "لەگەڵ بەردەوامبوونی پابەندنەبوون بە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە لەوانەیە ژمارەی توشبووان بۆ پێنج هەزار حاڵەت لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە".


موسەوی ئەوەشی وتووە، "بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ڕێنمایی نوێ دەرباری ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە دەربکرێت، بەڵام بە دووری دەزانم سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە ئێستادا جێبەجێبکرێت، چونکە دۆخی نەخۆشییەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".