گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو پزیشکەى دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر چوار پیاو دادگایى دەکرێت

2021.02.09 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پزیشکەى دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر چوار پیاو دادگایى دەکرێت

ناس کورد-

داواکارى گشتیی میسر ئاشکرای کرد، ئەو پزیشکەى دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر چوار پیاو ڕەوانەى دادگاى تایبەتمەند کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داواکارى گشتیی میسر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ى شوباتى 2021) بڵاویکردوەتەوە، ئەو پزیشکى ددانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا دەستبەسەر کرا بە تۆمەتى "دەستدرێژى سێکسى بەهێز بۆ سەر چوار پیاو" ڕەوانەى دادگاى تایبەتمەند کراوە، بۆ دادگاییکردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، ئەوەش دواى ئەوەى شەش کەس شایەتیان لەسەر ئەو پزیشکە داوە و گرتەى ڤیدیۆییش لە مۆبایلەکەیدا گیراوە کە تاوانەکەى دەسەلمێنێت.

 

ڕۆژى 7ى کانونى دووەمى 2021، داواکارى گشتى ئاشکرایکرد کە پزیشکێکى ددان دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى پێنج کەس بە تۆمەتى گێچەڵ و دەستدرێژى سێکسى بۆ سەریان سکاڵایان لەسەر تۆمار کردبوو.

 

جەخت لەوەشکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە کێشەى تێکچونى حەزی سێکسى هەیە کە بووەتە هۆى ئەوەى ئەنجامدانى ئەو کارەى لەلا خۆشەویست بکات.