کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دەستەى کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات لە کۆتایی مانگەوە شەپۆلێکی ئێجگار گەرم ڕوو لە ناوچەکانى عێراق بەگشتى بکات کە دەگاتە نیوەی ڕێژەی کوڵان. . مەحمود عەبدولەتیف، سەرۆکى پێشبینیکاران لە دەستەى کەشناسى عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە 28ی ئایاری 2019) رایگەیاند "لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرمای ئێجگار گەرم ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەی سەدی". . ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە لە بەغدا پلەی گەرمی دەگاتە 48 پلە و لە نەینەوا دەگاتە 45 و لە بەسڕە دەگاتە 49 پلەی سەدی. . سەرۆکى پێشبینیکاران لە دەستەى کەشناسى عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، شەپۆلە گەرماکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست بەرەو لاوازی دەچێت و گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت. .