گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا خنکان

پیاوێک لە میسان سێ منداڵی خۆی هەڵواسى

2021.02.09 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک لە میسان سێ منداڵی خۆی هەڵواسى

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پۆلیسی پارێزگای میسان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە سێ منداڵی خۆی هەڵواسیوە تاخنکاون. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق (9ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، "پۆلیسی پارێزگای میسان لەباشوری عێراق باوکێکیان لە قەزای قەڵای ساڵح دەستگیرکردووە کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی  سێ  منداڵی خۆی کوشتووە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەنجامدەری تاوانەکە کەباوکی سێ منداڵەکە بووە، هەوڵی ئەوەی داو هەڵبێت، بەڵام دوای زیاتر لە کاتژمێرێک ڕاوەدوونان، پۆلیس توانیوویەتی  دەستگیری بکات".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەهۆکاری تاوانەکە، تاوانبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "تاوانبارەکە سێ منداڵە بچووکەکەی خۆی هەڵواسیوە تاخنکاون، گەورەکەیان تەمەنی 9 ساڵ ودووەمیان 8 ساڵانە و سێهمیشیان کچە وتەمەنی 5 ساڵانە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەراوی لێکۆڵێنەوە بۆتاوانبارەکە کراوەتەوە ولە ئیستادا پۆلیس دەستی کردووەى بە وەرگرتنی  دانپێدانانەکانی.