گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رووداوێک هەولێر دەهەژێنێت

دنیا دواى یەک مانگ هاوسەرگیریی بەدەستى پیاوەکەى کوژرا

2021.02.09 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
دنیا دواى یەک مانگ هاوسەرگیریی بەدەستى پیاوەکەى کوژرا

ناس کورد-

 

هاوسەرگیرییەکەى دنیا زرار تەمەن 25 ساڵان تەنها یەک مانگى خایاند و بەدەستى پیاوە تەمەن 32 ساڵانەکەى کۆتایی بە ژیانى هێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دنیا و هاوژینەکەى 1/1/2021 یان هەڵبژارد بۆ ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەیان و لە شارۆچکەى بەحرکە نیشتەجێ بوون، بەڵام هاوسەرگیرییەکەیان ماوەیەکى کەمى خایاند، دواى ئەوەى پیاوەکەى کۆتایی بە ژیانى دنیا هێنا.

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هاوژینى ئەو ژنە تەمەن 25 ساڵە، دواى رووداوەکە هەڵهاتبوو بەرەو دەرەوەى هەولێر، بەڵام لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

 

هاوژینى دنیا بەپێی ماددەى 406 ى تایبەت بە کوشتنى بەئەنقەست کە سزاکەى زیندانى هەتا هەتایی یان لەسێدارەدانە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.

 

هۆگر عەزیز وتى "هێشتا هۆکارى رووداوەکە دیار نییە کە بۆچى ئەو پیاوە ژنەکەى کوشتووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە لەو بارەیەوە".

 

پۆلیس تا ئێستا هیچ زانیارییەکى لەبارەى ناسنامەى هاوژینەکەى دنیاوە ئاشکرانەکردووە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەى چڕە بۆ گەیشتن بەوردەکارییەکانى رووداوەکە.

 

تەرمى دنیا درەنگانى شەوى رابردوو رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کرا بەمەبەستى ئەنجامدانى پشکنین، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەنجامى توێکاریی جەستەیەوە رانەگەیەنراوە.

 

د.دیلمان ئازاد پزیشکى دادى هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، شەوى رابردوو سێ تەرم رەوانەى پزیشکى داد کراوە، کە یەکێکیان تەرمى ژنێک بووە، بەڵام ناتوانن زانیارى لەبارەى توێکارى هیچ تەرمێک ئاشکرابکەن.