گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

رونکردنەوە لەبارەى دەنگۆى ’’برینداربوون و کوژرانى’’ ى عەبدولوەهاب ساعدى دەدرێت

2021.02.09 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى دەنگۆى ’’برینداربوون و کوژرانى’’ ى عەبدولوەهاب ساعدى دەدرێت

ناس کورد-

 

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە برینداربوون یان کوژرانى عەبدولوەهاب ساعدى سەرۆکى دەزگاکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە ئەمڕۆ سێ شەممە لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەم دواییانە کۆمەڵێک درۆ و لێدوانى ساختە لەسەرچاوەى نادیارەوە بە شێوەیەکى بەرنامە بۆداڕێژراو بڵاوکراوەتەوە بۆ بە ئامانج گرتنى دژە تیرۆر و عەبدولوەهاب ساعدى سەرۆکەکەى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەى بڵاوکراونەتەوە لەبارەى "برینداربوون یان شەهیدبوون" ى ساعدى دورن لە راستییەوە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە دروستکردنى کێشەیە بۆ دژە تیرۆر کە لە ئێستادا ئەرکى سەرەکى راوەدوانى داعشە کە هەوڵى خۆ رێکخستنەوە دەدات.

 

عەبدولوەهاب ساعدى لە ساڵانى 2014 تا 2019 جێگرى فەرماندەى هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراقى بوو، رۆڵێکى دیارى هەبوو لەشەڕى دژى داعشدا، لە ئەیلولى 2019 بە بڕیارى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى پێشوو لە پۆستەکەى دورخرایەوە و بۆ وەزارەتى بەرگرى گوێزرایەوە.  

  

ساعدى لەئایارى ساڵى رابردوودا و بەبڕیارى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران گەڕێنرایەوە بۆ دەزگاى دژە تیرۆر و پلەکەى بەرزکرایەوە و کرا بە سەرۆکى دەزگاکە.  

 

عەبدولوەهاب ساعدى لە ئابى ساڵى رابردوودا رەتیکردەوە ڕوبەڕووى هەوڵى تیرۆرکردن بوبێتەوە لە ناوچەکانى دەوروبەرى بەغدا.  

  

ساعدى بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "ئەو هەواڵانەى باس لە هەوڵێک دەکەن بۆ تیرۆرکردنم دورن لە ڕاستییەوە، هیچ هەوڵێکى لەو شێوەیە بۆ بەئامانجگرتنم نەدراوە".