گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کچانی هەرێم چ تەمەنێک بە گونجاو دەزانن بۆ هاوسەرگیری.. ئەی کوڕان؟

2021.02.09 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
کچانی هەرێم چ تەمەنێک بە گونجاو دەزانن بۆ هاوسەرگیری.. ئەی کوڕان؟

ناس کورد-

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕووپێوییەکی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 2019 ئەنجامیداوە و بەگوێرەی ڕووپێوییەکە دەردەکەوێت کە نزیکەی %31ی هەرزەکاران و لاوان هیچ ڕێگایەک لە ڕێگاکانی ڕێگری لە سکپڕی نازانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەنجامی ڕووپێوییەکە کە (سێشەممە 9ی شوباتی 2021) بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەویت، کوڕانی هەرزەکار و لاو تەمەنی 24 ساڵی بە تەمەنێکی گونجاو دەزانن بۆ هاوسەرگیریی کوڕان و پێشیانوایە تەمەنی 21 ساڵی بۆ هاوسەرگیریکردنی کچان گونجاوە.

 

لە بەرامبەردا بەگوێرەی ڕووپێوییەکە، کچان تەمەنی 25 بۆ 26 ساڵ بە تەمەنێکی گونجاو  دەزانن بۆ هاوسەرگیریی کوڕان و 22 بۆ 23 ساڵیش بۆ کچان.

 

هەر بەگوێرەی ڕووپێوییەکە، %28.5ی ئەو کوڕانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 30 ساڵاندایە، هیچ ڕێگایەک لە ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە سکپڕی نازانن، ئەوانەشی تەمەنیان لە 15 بۆ 24 ساڵانە، %36.9-یان هیچ ڕێگایەک نازانن، بۆ کچانیش %17-یان هیچ ڕێگەیەک نازانن.

 

لە ڕووپێوییەکەدا ئەوەش هاتووە، %89ی لاوان و هەرزەکارانی هەرێمی کوردستان پێیانوایە کە ئافرەت هاوبەشی سەرەکی پیاوە لە بڕیاردانی هەموو بڕیارەکانی خێزان، هەمان ڕێژەش پێیانوایە، بە توندوتیژی کێشەکانی خێزان چارەسەر ناکرێت.