گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

2021.02.09 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

گەنجێکی خەڵکی دیواندەرە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێزە ئەمنییەکانی تاران لە مێترۆی ئەو شارە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی 'مێهرداد تاڵشی' تەمەن ٢١ ساڵ لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەستبەسەر کردووە و گواستوویاننەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دواتر لە کاتژمێر 10 ی شەو ناوبراویان گواستووەتەوە بۆ ئیدارەی ئاگاهی شاپوور و هەر لەوێدا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە بە شێوەیەک کە ئاسەواری کوتان و لێدان بە سەر و ملیەوە بە ڕوونی بینراوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " مێهرداد بە گومانی ئەوەی کە ماددەی هۆشبەری پێ بووە، لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامە و چارەنووسی ئەو کەسەی دیکە لەبەر دەستدا نیە و تەنانەت لەو کەیسەدا ناوی کەسی دووەەم سڕدراوەتەوە."

 

ئەوەش هاتووە، " دەستبەسەرکردنی مێهرداد بە تۆمەتی گۆمانلێکردن بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر لە حاڵێکدایە کە بە وتەی بنەماڵەکەی، ناوبراو هیچ چەشنە پێشینەی سزادان و تەنانەت بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر نەبووە و وەرزشکار بووە."

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر لە نەخۆشخانەی بەهارلووە پێوەندییان بە خوسرەو تاڵشی، باوکی مێهرداد کردووە کە کوڕەکەی لەوێیە و پاش چوون بۆ نەخۆشخانەکە بەرەوڕووی تەرمی رۆڵەکەی بووەتەوە، بەڵام ئامادەش نەبووە وەری بگرێتەوە، بەرپرسانی نەخۆشخانەکەش ئامادەنەبوون هیچ شتێک لەوبارەیەوە بڵێن و وتوویانە کە ئەوان لەم بارەوە هیچ زانیارییەکیان نیە و ئیدارەی ئاگاهی تەرمەکەیان ڕادەستی نەخۆشخانە کردووە."

 

هەنگاو دەشڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە ژێر چاودیریی توندی ئەمنییەتی لە سنە بە خاک سپێردرا و لە رێوڕەسمی سەرخۆشییەکەشی لە دیواندەرەوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە تەواوی جووڵەی خەڵکیان کۆنترۆڵ کردووە.