گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران زانیارى نوێ لەبارەى تیرۆرکردنى زانا ئەتۆمییەکە ئاشکرا دەکات

2021.02.09 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران زانیارى نوێ لەبارەى تیرۆرکردنى زانا ئەتۆمییەکە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزیرى ئاسایش و هەواڵگرى ئێران رایگەیاند، ئەندامێکى هێزە چەکدارەکانى وڵاتەکەى کارئاسانى کردووە بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى تیرۆرکردنى موحسین فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى ئەو وڵاتە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

مەحمود عەلەوى، وەزیرى ئاسایش و هەواڵگرى ئێران (9ى شوباتى 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "دواى تێپەڕبوونى دوو کاتژمێر لە تیرۆرکردنى فەخرى زادە ڕەخنەیەکى زۆر لە وەزارەتى ئاسایش و هەواڵگرى گیرا بەبێ ئەوەى ئەو ڕۆڵە لەبەرچاو بگرن کە وەزارەت لەو دۆسیەدا بینیوویەتى، ڕۆژێک دواى تیرۆرکردنەکە ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە وەزارەت بە هێزە چەکدارەکانى راگەیاندووە کە دوژمن لە شوێنى ئەنجامدانى ڕوداوەکەدا زانیارى کۆدەکاتەوە.

 

بەوتەى عەلەوى، پێنج ڕۆژ لە ڕووداوەکە وەزارەتەکەى هێزە چەکدارەکانى ئاگادار کردۆتەوە کە پلانێک بۆ تیرۆرکردنى فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى لەو شوێنەدا لەئارادایە بەڵام کات و ساتى ئەنجامدانى کارەکەیان نەزانیوە.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان زانیارییان لەسەر شوێنى ئەنجامدانى ئەو کارە هەبووە نەک سات و کاتى ئەنجامدانەکەى.

 

وەزیرە ئێرانییەکە رونیدەکاتەوە، زانا ئەتۆمییەکە ئەندامێکى هێزە چەکدارەکان بووە و ئەو کەسەشى کە زەمینەسازى کردووە بۆ تیرۆرکردنى ئەندامێک بووە لە هێزە چەکدارەکان و ئەوان ناتوانن لەکاروبارى هەواڵگرى هێزە چەکدارەکان دەستێوەردان بکەن.

 

ڕۆژى 27ى نۆڤەمبەرى 2020 فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى ئێران و سەرۆکى بنکەى توێژینەوە و تەکنەلۆژیا سەر بە وەزارەتى بەرگرى ئێران، تیرۆرکرا.