ناس کورد-
بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگە هەرێم دەچێتە ناو ریزبەندى سەرەکى کڕینى ڤاکسینى روسی و چاوەڕوانى وەڵامى کۆمپانیاى ئاسترازینكان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى کۆتایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رەهێڵ فەرەیدوون ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە "حكومه‌تی هه‌رێم زیاد له‌دوو مانگه لیژنه‌یه‌كی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێكهێناوە کە تائه‌م كاته له‌دانوستاندا بوون".
وتیشى "سه‌ره‌تا واوترا كه‌ڕێگه نادرێت حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه بكات، بەڵام له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و پاكێجین و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا بێت كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بوو".
رەهێڵ فەرەیدوون دەڵێت، "دوای چه‌ند جارێك گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كرا له‌گه‌ڵیاندا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه فۆڕمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئەوانەوە کەدرابوو به‌ئێمه و گه‌ڕاندمانه‌وه بۆیان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا".
"وابڕیاره له‌پانزه‌ی مانگ بچینه ناو ڕیزبه‌ندی داواكردنی ڤاكیسنەكه و له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌داوامانكردووه لە 20% دوو ملیۆن و چوارسه‌دو حه‌فتا هه‌زار دۆزه بەدەستمان بگات، واته دوو دۆز بۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ده‌ستمان بگات و كێشه‌ی گواستنه‌وه و كۆمپانیای تایبه‌ت ئێمه ئیشمان له‌سه‌ركردووه و هیوادارین بتوانیین به‌م نزیكانه بگه‌ینه دانوستانی كۆتایی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین."
بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم باسى لەوەشکردووە، له عێراقدا مامەڵەکردن لەگەڵ فایزه‌ر و ئاسترازینكا و سینوفارم ڕێگه‌پێدراوه. وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه.