گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری زیاتر

بە 17 یاری بۆ ئەتلێتیکۆمەدرید سوارێز ژمارەیەکی پێوانەیی گۆڵ تۆمارکردنی ڕۆناڵدۆی شکاند

2021.02.09 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
بە 17 یاری بۆ ئەتلێتیکۆمەدرید سوارێز ژمارەیەکی پێوانەیی گۆڵ تۆمارکردنی ڕۆناڵدۆی شکاند

ناس کورد-

لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی و یانەی ئەتلێتیکۆمەدریدی ئیسپانی گۆڵی 16-هەمینی خۆی لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئیسپانیادا تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی شکاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەی گۆڵی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە، سوارێز یەکەم یاریزانە لە 17 یاریی سەرەتای لەگەڵ یانەکەیدا لە خولی ئیسپانیا 16 گۆڵ تۆماربکات و هیچ یاریزانێکی دیکە ئەو ژمارەیەی تۆمارنەکردووە.

 

پێشتر ژمارە پێوانەییەک بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالییەوە بوو کاتێک لەساڵی 2009دا 15 گۆڵی لە 17 یاریی سەرەتای لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردبوو.

 

شەوی ڕابردوو، یانەی ئەتلێتکۆمەدرید بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی سێڵتافیگۆ یەکسان بوو کە هەردوو گۆڵەکە لویس سوارێز تۆماریکرد.

 

سوارێز کۆتایی وەرزی ڕابردوو دوای ئەوەی بەرشەلۆنە ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ڕوویکردە یانەی ئەتلێتیکۆمەدرید، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکانی بەرشەلۆنە سوارێز  ئاستێکی ناوازە لەگەڵ یانە مەدریدییەکە پێشکەش دەکات و چاودێرانیش دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بە یەکێک لە هەڵە گەورەکانی ئیدارەی بەرشەلۆنە دادەنێن.