ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە لە گەڕان و کەمین داناندان بۆ ئۆتۆمبێلێک و پاش دوو مانگ شەوی ڕابردوو توانیان دەستی بەسەردا بگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، " پاش دوو مانگ گەران و کەمین دانان بۆ ئەو ئوتومبێلەی کە بوبوە سەرچاوەی بێزاری خەلکی عینکاوە تاکو بەحرکە، شەوی ڕابردوو دەستی بەسەردا گیرا و برایە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتوچۆی هەولێر بۆ وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان لەدژی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرلەوەی هەر کەسێک کۆمێنت بنوسێت پێم باشە گوێ لەدەنگە گەورەو ناخۆشەکەی بگرێت، بۆئەوەی بزانێت چەند بێزارکەرە."