گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی و گۆڕان!

بۆچى ئومێد خۆشناو نەیتوانى فرسەت سۆفى تێپەڕێنێت؟

2021.02.08 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى ئومێد خۆشناو نەیتوانى فرسەت سۆفى تێپەڕێنێت؟

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو لە کێبڕکێی گەیشتن بە پۆستى پارێزگارى هەولێر تەنها 18 دەنگی بەدەستهێنا، کە نۆ دەنگ کەمترە لەو دەنگانەى فرسەت سۆفى پارێزگارى کۆچکردوو بەدەستیهێنا لەکاتێکدا هەردوو دەنگدانەکە ساڵێک و چوار مانگ نێوانیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (8ی شوباتی 2021)، ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر پرسی هەڵبژاردنى پارێزگارى نوێی خستە دەنگدانەوە، دواى زیاتر لە دوو مانگ لە کۆچى دوایی فرسەت سۆفى پرێزگارى پێشوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سێ کەس خۆیان بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کاندیدکرد بوو کە بریتی بوون لە (ئومێد خۆشناو کاندیدى پارتى، سەدرەدین قادر و ئومێد پاڵانی)، بەڵام ئومێد خۆشناو توانى لەکۆى 23 ئەندامى ئەنجومەن کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بوون 18 دەنگ بەدەستبهێنێت.

 

ئەو دەنگانەى ئومێد خۆشناو بەدەستیهێنا، دەنگى ئەندامانى پارتى و پێکهاتەکان بوون لە ئەنجومەنى پارێزگا لەگەڵ دەنگى ئەندامێکى جیابووەوە لە فراکسیۆنى یەکێتى، بەڵام ئەندامانى یەکێتى دەنگیان پێنەدا و هەر سێ فراکسیۆنى کۆمەڵ و گۆڕان و یەکگرتووش بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کرد.

me_ga.php?id=2492

فرسەت سۆفى و ئومێد خۆشناو هەردووکیان لەلایەن پارتىیەوە کاندیدکرابوون بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگار لەدوو کاتى جیادا، بەڵام یەکەمیان توانى لەکۆى 28 ئەندامى بەشداربووى کۆبوونەوەى ئەنجومەن بۆ هەڵبژاردنى پارێزگار 27 دەنگ مسۆگەر بکات، دووەمیشیان توانى تەنها 18 دەنگ مسۆگەر بکات.

 

فرسەت سۆفى کە لەئەیلولى 2019 بە پارێزگار هەڵبژێردرا، ئەوکات توانى دەنگى فراکسیۆنەکانى یەکێتى و گۆڕان مسۆگەر بکات، بەڵام ئومێد خۆشناو تەنها دەنگى پارتى و پێکهاتەکان و ئەندامێکى جیابووەوەى یەکێتى بەدەستهێنا.

me_ga.php?id=2491

گۆڕان و پارتى کە لەگەڵ پارتیدا هاوبەشن لە حکومەتى هەرێم، هۆکارى دەنگنەدانیان بە ئومێد خۆشناو دەگەڕێننەوە بۆ کارکردنى پارتى لە ئەنجومەن بە زۆرینە و کەمینە.

 

دلێر حسێن، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر لە فراکسیۆنى گۆڕان بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دەنگدانیان بە فرسەت سۆفى بۆ پارێزگار لەساڵى 2019 هۆکارەکەى پیشادانى نیاز پاکى بووە لەلایەن گۆڕانەوە بۆ هاوبەشیان لە حکومەت و پارێزگاکان، بەتایبەت کە تازە کابینەى نوێ دەستبەکارببوو.

 

وتیشى، "هەستمان کرد ئەو نیاز پاکییە ئیستیغلال کراوە، بۆیە ئامادەنەبووین دەنگ بە کاندیدەکەى پارتى بدەین بۆ پارێزگار".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

گۆڕان و پارتى لەدواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان رێککەوتنێکیان واژۆکرد لەسەر پێکهێنانى ئەنجومەنى خۆجێی هەولێر، بەڵام دواى رووداوەکانى پەیوەست بە هەموارى یاساى سەرۆکایەتى هەرێم رێککەوتنەکە هەڵوەشایەوە.

 

دلێر حسێن وتى، "دەمانویست ئەو شەراکەتەى هەیە لەسەر ئاستى حکومەت شۆڕبێتەوە بۆ پارێزگاکانیش، ناکرێت بە مەنتیقى زۆرینە مامەڵە لەگەڵ شارێکى وەک هەولێر بکرێت کە فرە رەنگ و فرە دەنگ و فرە ئاینە، بەڵام بەداخەوە ئەوە بەهەند وەرنەگیراوە".

 

باسى لەوەشکرد، پارتى هیچ دەستپێشخەرییەکى نەبووە بۆ قسەکردن لەگەڵ فراکسیۆنەکانى تر تا دەنگ بۆ کاندیدەکەیان کۆبکەنەوە.

 

تا ئێستا دیار نییە دەنگنەدانى زۆربەى فراکسیۆنەکان بە ئومێد خۆشناو کاریگەرى دەبێت لەسەر بەرنامەى کارکردنى یاخود نا، بەڵام پێش دەستبەکاربوونى جەختیکردەوە هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات ئاساییە و پرۆسەکە دیموکراسییە.

 

ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەدانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى پارێزگار، هیواى خواست ئومێد خۆشناو بە یەک چاو سەیری سەرجەم لایەنەکان و خەڵکی شاری هەولێر بکات.

 

بێرکۆتی وتیشى، "وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێمانوایە کە دەنگدان بەم پۆستانە بە ڕێککەوتن بێت، نەوەک بە زۆرینە و کەمینە."