گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەمەوێت لەگەڵ بارزانی بمێنمەوە

ڤیان دەخیل پاشەكشەی كرد لە كاندیدكردنی لەلایەن پارتییەوە

2021.02.08 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیان دەخیل پاشەكشەی كرد لە كاندیدكردنی لەلایەن پارتییەوە

ناس كورد_

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و وتەبێژی بارەگای بارزانی ڤیان دەخیل پاشەكشەكردنی ڕاگەیاند لە كاندیدكردنی لەلایەن پارتییەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵێوز لە كۆماری عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ژنە چالاكی ئێزدی و پەرلەمانتاری پێشوو، ڤیان دەخیل ( 8 شوباتی 2021) پێزانینی زۆری خۆی بۆ كاندیدكردنی لەلایەن پارتییەوە دەدەردەبڕێت لەگەڵ كۆمەڵێك هاوكاریتریدا بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی كۆماری عێراق و لەهەمان كاتدا پاشەكشەكردنیش ڕادەگەیەنێت. 

ڤیان دەخیل، لەبارەی هۆكاریشەوە دەڵێت" دەمەوێت لە ئیشی ئێستام بەردەوام بم كە وتەبێژی فەرمی بارەگای بارزانییە، هەروەها بەردەوام بم لەكاركردن لەگەڵ جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی".

 

پرۆسەی دیاریكردنی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتان دەستی پێكردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ناوی كاندیدانی خۆی پێشكەش كردووە كە بریتین لە: خەسرۆ پیرباڵ عومەر، ئەشواق جاف، پەریزاد شەعبان، بەھزاد نەبی، ڤیان دەخیل، كاوە فەریق، محەمەد عەلی یاسین و  ڕەوەز مەھدی". 

 

لەمبارەیەوە ئەشواق جاف بە ماڵپەڕی حیزبەكەی ڕاگەیاندووە، ھەنگاوەكان دەستیان پێكردووە و ناوەكان بۆ دەستەی نەزاھە و وەزارتی ناوخۆ رەوانە كراون، بۆ ئەوەی ئەوانیش رای خۆیان لەسەر ناوەكان بدەن. 

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەوە دەمێنێت كە وەزارەتی دەرەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدەكان بكات و رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن.