گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر ئاشکرا کرا

2021.02.08 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەجێندای سەردانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئاشکرا کرا، ڕۆژی 5ی ئازار دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و ڕۆژی یەکشەممەش دێتە هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڤاتیکان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە وردەکاری سەردانی پاپای ڤاتیکانی بۆ عێراق ئاشکرا کردووە کە بڕیارە لە 5ی ئازارەوە تاوەکو 8ی ئازاری داهاتوو لە عێراق بمێنێتەوە و سەردانی بەغدا، شاری شوێنەواری ئور، نەجەف، هەولێر، موسڵ و قەرەقوش دەکات.

 

دەشڵێت، ڕۆژی 5ی شوبات پاپا دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە کۆشکی کۆماری و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان لەگەڵ دار و دەستەکەى دەچنە کڵێسای "سيّدة النجاة" لە بەغدا و لەگەڵ پیاوانی ئاینی مەسیحی عێراق کۆدەبێتەوە.

 

ڕاگەیەنراوەکەى ڤاتیکان باسی لەوەشکردووە کە "بۆ ڕۆژی شەممە (6ی ئازار) پاپا دەچێتە نەجەف و چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت، پاشان دەچێتە شاری شوێنەواری ئور."

 

ڕوونیشیکردووە، بۆ ڕۆژی یەکشەممە (7ی ئازار) پاپا سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەرپرسانی حکومی و سیاسیی و ئاینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە موسڵ و لەوێ نوێژ لەسەر قوربانیان شەڕ دەکات و پاشان دەچێتە کڵێسای گەورەی "الطاهرة" لە قەرەقوش، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و ئاهەنگی ئاینی مەسیحی لە یاریگای "فرانسۆ حەریریی" دەگێڕدرێت."

 

ڕاگەیەنراوەکەى ڤاتیکان ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ڕۆژی 8ی ئازار پاپا دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا و ڕێوڕەسمی خواحافیزی بەڕێوەدەچێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا."